گۆڤاری “ئارۆ”ی زانکۆی کۆیە دەبێتە بەرزترین گۆڤاری هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندیی سایتسکۆر
لە بەردەوامیی سەرکەوتنە ئەکادیمییە ناوازەکانیدا، گۆڤاری زانستیی زانکۆی کۆیە (ARO – The Scientific Journal of Koya University) ڕیکۆردێکی نوێ لەسەر ئاستی نیشتمانی تۆمار دەکات و پێگەی زانستیی خۆی لەسەر ئاستی جیهانی بەهێزتر دەکات.
سەرکەوتن بە ژمارە:
بەپێی نوێترین وەشانی دامەزراوەی سکۆپەس (Scopus)، نمرەی سایتسکۆری (CiteScore) گۆڤاری ئارۆ لە ٢.٤ەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣.١.
بەم پێشکەوتنە، گۆڤاری ئارۆ پارێزگاری لە پێگەی خۆی وەک بەرزترین نمرەی سایتسکۆر لەسەر ئاستی سەرجەم گۆڤارە زانستییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئارۆ تەنها گۆڤاری هەرێمی کوردستانە کە لە دامەزراوەی بەناوبانگی جیهانیی کلاریڤەیت (Clarivate – Web of Science) ئیندێکس کراوە و خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (Impact Factor) ٢.١ە.
گۆڤاری ئارۆ لە سێ پۆلێنی جیاوازی جیهانیدا ناوی هاتووە و لە هەر سێ پۆلێنەکەدا ئاستی ڕیزبەندییەکەی بە شێوازێکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەمەش سەلمێنەری پێشەنگایەتی و کوالێتی بەرزی ئەو توێژینەوانەیە کە تێیدا بڵاودەکرێنەوە.
—–
مجلة “آرو” (ARO) لجامعة كوية تتصدر المجلات العلمية في إقليم كوردستان حسب تصنيف CiteScore
استمراراً للنجاحات الأكاديمية المتميزة، سجلت مجلة جامعة كوية العلمية (ARO – The Scientific Journal of Koya University) رقماً قياسياً جديداً على المستوى الوطني، معززةً مكانتها العلمية في المحافل الدولية.
الإنجاز بالأرقام:
وفقاً لأحدث إصدارات مؤسسة سكوبس (Scopus) العالمية، ارتفع مؤشر (CiteScore) لمجلة “آرو” من ٢.٤ إلى ٣.١.
بهذا التقدم الملحوظ، تحافظ المجلة على صدارتها كصاحبة أعلى تصنيف CiteScore بين جميع المجلات العلمية في إقليم كوردستان.
تعد “آرو” المجلة الوحيدة في إقليم كوردستان المفهرسة ضمن قاعدة البيانات العالمية المرموقة كلاريفيت (Clarivate – Web of Science)، وبمعامل تأثير (Impact Factor) يبلغ ٢.١.
تندرج مجلة “آرو” ضمن ثلاثة تصنيفات علمية عالمية مختلفة، وقد شهدت صعوداً ملحوظاً في مراتبها وضمن الفئات الثلاث كافة، مما يؤكد الرصانة العلمية والجودة العالية للبحوث المنشورة فيها.
——-
Koya University’s “ARO” Journal Ranks Highest in the Kurdistan Region in CiteScore Index
In a continuation of its remarkable academic achievements, ARO – The Scientific Journal of Koya University has set a new record at the national level, strengthening its scientific standing globally.
The Achievement in Numbers:
According to the latest update by Scopus, ARO’s CiteScore has risen significantly from 2.4 to 3.1.
With this outstanding progress, ARO retains its position with the highest CiteScore among all scientific journals in the Kurdistan Region.
Notably, ARO remains the only journal in the Kurdistan Region indexed in the prestigious Clarivate (Web of Science) database, holding a high Impact Factor of 2.1.
ARO is indexed under three different global categories, and its ranking has advanced across all three fields. This milestone reflects the leadership and premium quality of the research published within the journal.
